تورکیا پێشمەرگەیەکی کوشت و بارزانییەکان بێدەنگن

بۆردومانەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرانی پێشمەرگەیەکی لێکەوتەوە بەڵام بارزانییەکان لە بەرامبەر ئەم تاوانەدا دیسانەوە بێدەنگن.

لە ئاکامی بۆردومانی گوندی بەریسکێ ی سەر بە ناحیەی شیلادزێ لە قەزای ئامێدی کەسێک بە ناوی عوسمان ڕژدی ڕێکانی کوژراوە کە پێشمەرگە بووە.

بارزانییەکان بۆ گوێچکە بڕانەکەی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا چەندین پەیامی هاوخەمییان بڵاو کردەوە بەڵام لە بەر تورکیا ناوێرن باسی کوژرانی ئەو هاووڵاتییە پێشمەرگەیە بکەن.