تورکیا تیرۆریستانی سوری دێنێتە هەرێمی کوردستان
سوپا و دەزگای هەواڵگری تورکیا لە شاری عەفرین مەشق و ڕاهێنانیان بە 800 تیرۆریستی سوری کردووە بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان.
لەو 800 تیرۆیستە، 416 کەسیان بۆ هاتن بۆ هەرێمی کوردستان و شەڕی دژ بە پەکەکە ناونووس کراون.
مانەوەی ئەو تیرۆریستانە لە هەرێمی کوردستان بۆ دواڕۆژی ئەم ناوچەیە مەترسییەکی گەورە دەبێت و هیچ گەرەنتییەک نییە لە لایەن تورکیاوە بگەڕێندرێنەوە بۆ سوریا.