تورکیا تاڵانکەری نەوتی هەرێمی کوردستان

حكومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی ڕاستگۆ نییە لە گەڵ هاووڵاتیانی كورد، هەروەها هاوپەیمانی لە نێوان حكومەتی هەرێم و توركیا لە سەر حیسابی گەلی كوردستانە.

پارتی دیمۆکراتی کوردستان نایەوێت لە حكومەتی عێراق بكشێتەوە، هەروەها هەڵوێستەكانی كورد لە دوای سەردانەكەی ئەم دواییەی مەسرور بارزانی بۆ توركیا پەرەی سەندووە كە دەرگا بەڕووی پرسیاردا دەكاتەوە سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هەردوولا.

هاوڵاتییانی كورد بە دەست قەیرانی ئابوری و كۆمەڵایەتییەوە دەناڵێنن، لە كاتێكدا توركیا سوود لە ئەو نەوتەی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت كە لە ڕێگەی خاكەكەیەوە بە قاچاخ دەفرۆشرێت.

كورد بە دەست سەرمای زستانەوە دەناڵێنێت، كەچی نەوتی كوردستان بۆ بەرژەوەندی توركیا بەكاردەهێنرێت، بە بێ ئەوەی هیچ سوودێكی ڕاستەقینە بۆ عێراقییەكان لە ناوچەكەدا هەبێت.

پەیوەندی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا، پەیوەندییەکی ناهاوسەنگە، چونكە لایەنی تورك سوود لە سەرچاوەكانی هەرێم وەردەگرێت، هاوكات هاوڵاتی كورد لە سەرەتاییترین مافەكان بێبەش دەمێنێتەوە، ئەم سیاسەتە مەترسی لە سەر داهاتووی كورد درووست دەكات، بۆیە داوای چاوخشاندنەوە بەو پەیوەندییانە کراوە.

توركیا ڕۆژانە بەردەوامە لە بۆردوومانی خاكی هەرێمی كوردستان و شەهیدكردن و برینداركردنی هاووڵاتیان، لە بری ئەوەی حكومەت و حزبە كوردییەكان دژی ئەو داگیركارییە بووەستنەوە، كەچی پارتی دیمۆکراتی کوردستان سەردانی ئەنکەرە دەكات و ڕێكەوتن لە گەڵ دەوڵەتی تورك ئەنجام دەدات.