بە هاوکاری و خیانەتی پارتی؛ سوپای تورک ڕێگەی نەدا گوندنشینانی زاخۆ بچنەوە زێدی خۆیان
وابڕیاربوو، لە ئەمڕۆوە تا ڕۆژی پێنجشەمە لە کاتژمێر ٧ـی بەیانی تا ٤ـی ئێوارە گوندنشینانی دانیشتوی گوندەکانی نزدوور، سوولێ، ئێکمالە لە سنووری بتوانن سەردانی گوندەکانیان بکەن، بەڵام ئەمڕۆ، سوپای داگیرکەری تورک، بە دانانی ئۆتۆمبێلی سەربازیی و زرێپۆش لەسەر ڕێگای گوندەکان ڕێگرییان لە دانیشتوانی ئەو گوندانە کردووە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی هێرش و داگیرکارییەکانی سوپای داگیرکەری تورک و هاوکاری و خیانەتی پەدەکە چەندین گوندی سەر سنوور بە ناچاری ئاوارەبوون و لە سەر زێدی خۆیان هەڵکەندراون.