بەغدا داوای گەڕاندنەوەی پارەی سندووقی خانەنشینی لە هەرێم دەکات

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق مەرجێکی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان دادەنێت لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان و دەڵێت:” مەرجە لەسەر هەرێمی كوردستان، ئەو پارەیەی لە موچەخۆرانی خانەنیشنكراوی بڕیوە لە ساڵانی خزمەتكردنیان بیگێڕێتەوە بۆ بەغداد، بۆ ئەوەی خانەنیشینەكانی یاسای خانەنیشینی یەكگرتوو بیانگرێتەوە”.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە دوێنێ‌ چوارشەممە لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەكەو ژمارەیەك لە ئەندامەكانی، پێشوازیان كردووە لە وەفدێكی پێشمەرگە دێرینەكانی پارێزگای سلێمانی، بە ئامادەبونی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دیدارەکەدا باس لە تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنیشیان كراوە”

عەتوانی ئاماژەی بەوەشکردووە، پابەندكردنی حكومەتی هەرێم بە تەوتین كردنی مووچە لە بانكە حكومیەكان، ئامانجی زامنكردنی مافەكانی هاووڵاتییان و بەدیهێنانی دادپەروەریە، بڕیارەكە هیچ رەهەندێكی سیاسی نییە.

راشیگەیاندووە: ئەندامی لیژنەكەیان كۆكن لەسەر پێویستی دورخستنەوەی دۆسیەی مووچە لە كێشمەكێشە سیاسیەكان، لەگەڵ جەختكردن بە پابەندبوونی تەواو بە دەستوری عێراق، بەجۆرێك دادپەروەری بۆ تەواوی هاووڵاتییان دەستەبەربكات.

لەبارەی دۆسیەی خانەنیشانی هەرێمی كوردستانیش، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، کە شمولكردنی خانەنیشانی هەرێم بە یاسای خانەنیشینی فیدراڵی پێویستی بەوەیە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو پارانە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكات، كە لە خانەنیشینانی بڕیوە لە ساڵانی خزمەتكردنیان، بۆ ئەوەی پرسەكەیان چارەسەربكرێت