باڵیۆزە پیلانگێڕەکە بەنیازی چییە؟
باڵیۆزەکەی بەریتانیا لە پاش دەستبەکاربوونی لە بەغدا، بەردەوام و هەفتانە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و زۆربەی کاتەکان لە گەڵ مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆک و جێگری سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووەتەوە.
مێژووی بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێمان دەڵێت کە ئەو وڵاتە تەنیا ئامانجی پیلانگێڕییە لە نێوان وڵاتان و پێکهاتەکانی ناوچەکە و بێگومان ئامانجەکەشی لە عێراق هەمان ناکۆکی خستنە نێو پێکهاتەکان و لایەنەکانی ئەم وڵاتەیە.
ستیڤن هیچن پیلانێکی بۆ کوردستان و عێراق بە هاوکاری بارزانییەکان داڕشتووە کە دواڕۆژی ئەم وڵاتە دەخاتە مەترسییەوە و لە ئێستادا قۆناغ بە قۆناغ لە لایەن ناوبراو و بارزانییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت و بۆ تاوتوێکردنی ئەمەش هەر هەفتە دەگاتە هەرێمی کوردستان و لە گەڵ ئەوان کۆدەبێتەوە.
بارزانییەکان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ گاڵتەکردن بە شعوری خەڵک، ئەوە بڵاو دەکەنەوە کە باڵیۆزی بەریتانیا ڕەوشی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی تاوتوێ کردووە.
بەڵام خەڵک لەمە تێگەیشتوون کە هاتنی بەردەوامی هیچن بێهۆ نییە و پیلانێکی بەدەستەوەیە کە کوردستان بەرەو تارماییەکی گەورەتر دەبات.