بانگخواز و ئاکتیڤی سۆشیال میدیا لەلایەن پاراستنی پارتیەوە ڕفێندرا

هێزێکی سواتی ئاسایشی هەولێر و دەزگای پاراستنی پارتی (دووشەممەشەو) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی (مەلا عومەر دارەتوو) لە ناحیەی دارەتووی شاری هەولێر و ڕفاندویانە بۆ جێگەیەکی نادیار.

مەلا عومەر مەلایەکی ناوداری بانگخواز و ئاکتیڤی سۆشیال میدیا بوو و خەڵکانێکی زۆر هەبوو لەماوەی ڕابردوو بەمەبەستی دەرکردنی جنۆکە سەردانیان دەکرد و یارمەتی نەخۆش و مراجعەکانی دەدا و تەنانەت دەگوترا سەر بە پاراستنە.

سەرچاوەکە ڕایگەیاند: ئەمشەو لەکاتی گەڕان بەدوایدا گوتراوە ئەم تیرۆریستە لەکوێیە تاکو گرتویانە و ڕفاندویانە.

هاوتەریب لەگەل زانیارییەکان سەرچاوەکە ڕایگەیاند کە مەلا عمر بە نیازە خۆی هەڵبژێرێت لەسەر لیستێکی سیاسی دژ بە پارتی.