بافڵ تاڵەبانی بۆ بارزانی: ئێزدییەکان و خاکی کوردستانتان فرۆشت

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە، لە کەرنەڤاڵی حزبەکەی لە دهۆک ڕووی دەمی کردە بارزانی و وتی: ئێزدییەکانتان فرۆشت، ڕۆژ بە ڕۆژ خاکی کوردستان دەفرۆشن، هەی بێشەرمینە ئەوەیە کوردایەتییەکەتان؟!

ئەمڕۆ لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سنووری پاریزگای دهۆک، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەنەکە) بافڵ جەلال تاڵەبانی، کۆمەڵێک پەیامی گرنگی ڕاگەیاند.

باسی یەکڕیزی کوردستان دەکەن، زا بخودێ ئەوەی کە نایزانن یەکڕیزی کوردستانە، چیتان کرد لە ئێزدییەکان ئێوە ئەوانتان فرۆشت، پێیان وتن ئێوە ڕادەکەن چەک بدەن بە ئێمە چەکیشتان پێ نەدان، ئەمەیە یەکڕیزی کوردستان هەی بێ شەرمینە، ٤٠٠ سەد گوندی ئێمە چۆڵ بووە، بەهۆی هاوکارییەکانی ئێوە لەگەڵ داگیرکەران، ڕۆژ بە ڕۆژ خاکەکەمان داگیر دەکرێت و دەیفرۆشن بە داگیرکەران، ئەمە کوردایەتییە؟

هەروەها ئاشکرای کرد، پێش چەند ساڵێک لەگەڵ مەسعود بارزانی بووم، وتم کاک مەسعود یەک داواکاری تایبەتیم هەیە، لەگەڵ هاوڕێی من مەزڵوم عەبدی دابنیشە، بەڵام ڕازی نەبوو ئامانجی من ئەوە بوو ئەو کارەساتەی کە ڕوویداوە درووست نەبێ، وتم وەرە پێکەوە پڕۆسەی ئاشتی درووست بکەین لەگەڵ برادەرانی سووریا و شاخ (قەندیل) و تورکیا، بەڵام نەیانتوانی بیکەن، ئەمڕۆ دەرئەنجامی ئەوەیە، ڕاوێژکارەکانیان کورتبینن، ئەوان تۆقیون.

هەروەها ڕایگەیاند، بە پشتیوانی ئێوە و دەنگی هەموو خەڵکی بادینان، هەموویان دەنێرینەوە بۆ ماڵەوە، باسی ئازادیی دەکەن، کەچی کەس ناوێرێت قسە بکات، تەنانەت مامۆستای ئاینیی ناوێرێت لەناو مزگەوتەکانەوە قسە بکات بە ئازادیی، تەنها یەنەکە دەتوانێت ئەم ستەمە لە بادینان ڕاگرێت، دەنگمان پێ بدەن با پێیان بڵێین بوەستن، فێریان بکەن کە ئەمە هەڵەیە و درووست نییە، ئێمە لە سلێمانی هیچ بەرامبەر پارتییەکان ناکەین، دیواری مەکتەب سیاسییەکەیان (تەجاوزە) زیادەڕۆیە، بەڵام من پاسەوانم بۆیان داناوە.