بارزانییەکان وەک دژە کەرکوک
ساڵی 2017 بەڕێوەچوونی گشتپرسییە شکستخواردووەکەی مەسعود بارزانی لە کەرکوک بووە هۆی لەدەستدانی ئەم شارە بۆ کورد و تەنانەت ناوچە دابڕێنراوەکانیتریش کەوتنەوە دەستی حکومەتی بەغدا.
ئێستا کە یەکێتی بە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک، پۆستی پارێزگاری بە دەست هێناوە و پرۆسەی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری لەم پارێزگایە بە تایبەت سەنتەری پارێزگاکە دەستیپێکردووە، پارتی دیسانەوە بووەتەوە بە دوژمنی کەرکوک و خەڵکەکەی و دۆسیەیەکی لە دژی هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا کردووەتەوە.
ئەگەرچی سکاڵاکەی پارتی بە هیچ شوێنێک ناگات و حکومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەکان کۆکن لە سەر ئەوەی لە شارەکەدا ڕوویداوە و پشتیوانی پارێزگار دەکەن، بەڵام بۆ کورد ڕوون بووەتەوە کە پارتی دژی ئەوانە و لە هەر شوێنێک دەرفەتێک کراوە بێت، ئەوا پارتی بە دژایەتیکردنی هەوڵی لەناوبردنی دەدات.