باجی هەڵە و پەڵە لە ئەستۆیی دەنگ دەرە یان نوێنەر؟ / عەزیزحاجی نواوەی
وە هەموو ڕێكەوتن و عقدێك ئەرك و ماف و پابەندیەكانی دیاری كراوە.
دەنگدەریی هۆشیار بەرلەهەموو شتێک دەبێ نرخی دەنگی خۆیی لە لا زۆر گرینگ تربێ لە پارە و سەیارە و وەحدەیی مۆبایل و…هتد
وە لە دیاری كردنی كەسی شیاو یان لایەنی شیاو دەبێ ڕابردووی نوێنەرەكە گەر هەبێ یان خوێندنەوەی بەرنامە و هەڵوێستی داهاتووی نوێنەرەكەی لەبەر چاو لا ڕون بێت .كە هەڵبژاردنەكەی چ ڕۆڵ وکاریگەرێکی دەبێت لە باشتركردنی دۆخی ژیان و ئارامی خۆی و خێزانی و وڵاتەكەی ،كە بۆ گەلێكی وەكو كورد كە قۆناغی ڕزگاریی تێ نە پەڕاندووە بەرژەوەندیی باڵای وڵات دەبێ مەرجی لەپێشینەبێت.
پێوەر بۆ هەڵبژاردن نابێ جوانی شۆخێك یان خزم یان عەشیرەت یان ناوچەیی بێت،دەبێت خۆ ڕاگری كەسەكە لە بەرامبەر پارە و ئیمتیازی دوژمن یان ترس و تۆقاندنی دوژمن لەئاستێکی باڵای بەرخوداندا بێت .قودسیەتی ئەو ئۆباڵ وئەرکداریە بزانێ كە ڕا دەكات یان خیانەت یان بێ هەڵوێستیەک قبوڵ دەکات لە جیاتی سەدان هەزار كەس ئەم ڕسوایە قبوڵ دەكات .بە پێچەوانەش شانازی بۆ سەدان هەزار كەس تۆمار دەكات.
وە پابەندی وخاوەنداری هەردوو لایەن( دەنگدەر) و (نوێنەر) لەسەر عقدەکەی نێوانیان تەنها چەند کاتژمێری دەنگ دان نیە بەڵکو بۆتەواوی جوار ساڵەکەییە .
پابەندی نوێنەر بە گفت و بەڵێن و بەرنامەكەی دەبێت كە خۆی پێ نمایش كردووە،متمانەی دەنگدەری پێ مسۆگەر كردووە،هەرکاتێک پابەندی شكاند و پێچەوانەی بەرنامەكەی كاری كرد ..بەگشتی ئەركی كۆمەڵگایە باجی درۆیەكانی و. بەڵێنەكانی لێ وەربگڕێتەوە.بەسوک سەیری بکرێت و جوابی سڵاوکردنیشی نەدرێتەوە ،لەودۆخەدا ئەرکی دەنگدەری کەسەکە قورستر دەبێ بەدوو ئاڕاستە 1-دەبێ کۆمەلگا لەنیەت پاکی خۆی دڵنیا بکاتەوە کەئەوەی ڕووی داوە دەنگدانی ئەو بۆ ئەم هەڵسوکەوت وهەڵەو پەڵە نەبووە 2-دەبێ بوێرانەتر سەرسختانەتر ڕوو بەڕوی نوێنەرەکەی ببێتەوە بەشێوازی جۆراوجۆری مەدەنیانەو یاسایانە وجۆرەها ناڕەزای ولێدوان وبەیان نامە دەربکات کە لەئاست تاوانەکەو تەمبێ کردنەکەی بێت.بەداخەوە فێری ئەو جۆرە لە ئەرک وماف دەستەڵات داریە نەبوین .بۆیە نوێنەرەکان سەنگەر دەگۆڕن خیانەت دەکەن .ڕیسوای قبوڵ دەکەن .تەواوی دەستەڵاتیان بۆ خاو و خێزانیان بەکاردەخەن و بە بچوکترین داوای لێبوردن لە کۆمەڵگاو دەنگدەری خۆیان ناکان . دەنگ دەریش مومارەسەی تواناو مافی خۆی ناکات ئۆباڵەکەی تەسلیم بەڕۆژی دوایی وقەبروقیامەت دەکات …