ئەم کۆچ و مەرگە تراژیدیایەی گەنجانی کورد دەسەڵات لێی بەرپرسیارە

هەتا دێت ڕەخنە لە دەسەڵات بۆ ئەو دۆخەی گەنجانی هەرێمی کوردستان ناچار بە کۆچ و ئاوارەیی کردووە، زیاتر دەبێت و چالاکێکی سیاسی دەڵێت؛ "ئەم کۆچ و مەرگە تراژیدیایەی گەنجانی کورد دەسەڵات لێی بەرپرسیارە."

کاوێزمەلا پەروێز لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بووسی: رۆڵەی هیچ میللەتێک سەری خۆی هەڵناگرێ ئەگەر دەسەڵاتە حکوومڕانەکەی بە هەڵبژاردنێکی پاک دوور لە غەل و غەش هاتبێتە ئاراوە، درێژەدانی ئەم کۆچ و مەرگە تراژیدیا لە ناو دەریاکان زادەی بێ ئومێدیەکی قوڵە کە سەرچاوەکەی دەسەڵاتە.

شیاوی باسە؛ به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له‌ كه‌ناراوه‌كانی سنوری نێوان یۆنان و ئیتاڵیا كه‌ 70 كه‌سی هه‌ڵگرتبو، ژێرئاوكه‌وت و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ زۆربەیان هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بوون.