ئەم دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەی کوردستان!
ئەمە وتەی شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیە کە خەڵک بە دەیان جار ئەمەیان لە سەر زاری ئەو بیستووە.
لەم ماوەیەدا ڕووداوێک درۆبوونی ئەم قسە و درووشمانەی بۆ خەڵکی کوردستان سەلماند.
لە ڕۆژی سەردانەکەی مەسرور بارزانیدا بۆ ئەنکەرە، شاسوار عەبدولواحیدیش بینرا کە لە گەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووە.
هەرچەند میدیاکانی سەر بە مەسرور بارزانی ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە سەردانەکەی ئەو و شاسوار عەبدولواحید هیچ پەیوەندییەکی پێکەوە نەبووە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کردووە کە سەردانەکە پێکەوە بووە و بە هەمان فڕۆکەی مەسرور بارزانی، شاسوار عەبدولواحیدیش چووەتە تورکیا.
واتە سەردانەکە هاوبەش و یەک ئەجێندای هەبووە، ئەگەرچی کۆبوونەوەکان وا بڵاوکرانەوە کە جیاواز بوون.
بە پێی زانیارییەکان کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لە گەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاوڵین بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا بە هاوبەشی لە گەڵ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بووە.
ڕەنگە ئەمە تەنیا لە هەرێمی کوردستان ڕوو بدات کە دەسەڵات ئۆپۆزسیۆن لە گەڵ خۆی بباتە سەردانی دەرەوە و خەڵکیش لەوپەڕی کێشە و بێ مووچەییدا بن.