ئەدهەم بارزانی: گومانێكی گەورەم ھەیە لە سەر کۆیی پرۆسەی هەڵبژاردن

ئەدهەم بارزانی کەسایەتی دیاری بارزان و هەرێمی کوردستان لە نوێ ترین پەیامیدا ڕایگەیاند: دەمەوێت زۆر بەڕاشكاوانە ئەوە بڵێم، گومانێكی گەورەم ھەیە لە سەر کۆیی پرۆسەی هەڵبژاردن.”

دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی:

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان..

كوردستانیانی ئازیز و گەلی عێراقی خۆشەویست

سڵاوتان لێبێت..

من وەك سیاسیەك كە ماوەی ٤٧ ساڵە لە ناو سیاسەت دا كاردەكەم، ئەم جارە زۆر لە نزیكەوە بۆ ماوەیەكی درێژە چاودێری وردی ئەم پرۆسەییەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستانم كردووە بێ ئەوەی بەشدار بم یان پاڵپشتی لایەنێك بكەم.

دەمەوێت زۆر بەڕاشكاوانە ئەوە بڵێم، گومانێكی گەورەم ھەیە لە سەر کۆیی پرۆسەكە لە ئاستی ناوخۆی عێراق و رۆژ ھەڵاتی ناڤیندا، كە ئەم دەنگانە دەنگی ڕاستەقینەی دەنگدەر نەبێت.

ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی

٢٢-١٠-٢٠٢٤