ئێران دیمۆکراتەکانی لە کۆیە کردە دەرەوە
زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بارەگای سەرەکی خۆیی لە سنوری شاری کۆیە کە بە قەڵای دیمۆکرات ناسراوە و لە دوو قەڵا پێکهاتووە، چۆڵ کردووە.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ژێر فشار و هەڕەشەکانی ئێراندا ئەو دوو قەڵایەی چۆڵ کردووە و ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە.