ئۆپۆزسیۆنی کوردستان سەیرن / ئەبوبەکر هەڵەدنی
کێ هەیە ئەو ڕاستیە نەزانێ کە کێ بەئەندازەی ئەمان دوژمنی میلەتی خۆیانن کێ ئەوە نازانێت کە لێرە کێشەکە حزبە، کەسانی حزب کە پۆستی حکومی وەردەگرن وەک پیاوی دەوڵەت مامەڵەناکەن، لەم مەملەکەتە حزب هەمووشتە، حزبە حکومەتی تێک داوە،حزبە بڕیاری بەدەستە،حزبە بڕیار لەداخستنی پەرلەمان وهەڵبژاردن ودواخستنی دەدات،حزبە داهات وپارەی لایە،حزبە پەیوەندی هەرێمایەتی وتەنانەت سوپای بێگانانیش پەلکێش دەکات ،کاکی ئۆپۆزسیۆن هیوای سەرکەوتنی بۆ مەخوازە چونکە ئەوان سەرکەوتن بە تیژ کردنی کەڵبەو نینۆکیان دەزانن ،تا ئەوان سەرکەون میلەت ژێرکەوتوە،تاپیرۆزبایی لەوان بکەین دەبێت فاتحا بۆگەل بخوێنین.
چونکە ئەوان پەندیان لەڕابردووی خۆیان ودیکتاتۆرە شار بەدەرکراوو ڕوخاوەکانی ناوچەکە وەرنەگرتوە .تەنها لەو کاتەی ئاسایشی نەتەوەیی وڵات وداگیرکاری وشەڕبەرۆکی هەرێمەکە دەگرێت وەک شەڕی نەگریسی تیرۆریستانی داعش ئەوکات ئۆپۆزسیۆن ودەسەڵات دەست لەناودەستن بۆ دورخستنەوەی مەترسیەکە.