ئومێد خەیاری بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق ڕەتدەکاتەوە

پارێزگای هەولێر کە بە هۆی دابەشکردنی خەیارەوە بە ئۆمێد خەیاری ناوبانگی دەرکردووە، لە سەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق تایبەت بە هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە کە بڕیار لای ئەنجومەنی وەزیرانە.

ئومێد خۆشناو (ئومێد خەیاری) ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکانی ئێستا و پێشووی دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری سیاسین نەک یاسایی و بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان چاوەڕوانی ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەکەین کە بزانین بە چ جۆرێک مامەڵە لە گەڵ بڕیارەکەدا دەکات.

ڕاشیگەیاندووە کە بڕیار و ڕاسپاردەی حکومەتی هەرێم هەرچی بێت پابەندی دەبین.