ئومێد خۆشناو: بای بای کارەبای 24 کاتژمێری!!

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندووە کە کارەبای پریپەید و 24 کاتژمێری لە هەولێر بوونی نەماوە و تەنیا چەند شوێنێکی تایبەت کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە.

ئومێد خۆشناو ڕایگەیاندووە کە کارەبای 24 کاتژمێری کە هەولێر بوونی نەماوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە تەنیا لە نەخۆشخانەکان، فڕۆکەخانە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی ئاو کارەبای 24 کاتژمێری ماوە.

ڕاشیگەیاندووە کە چەندین وێستگە هەیە کە توانای بەرهەمهێنانی کارەبای زۆریان هەیە بەڵام حکومەتی هەرێم سووتەمەنی پێویستیان بۆ دابی ناکات.