ئاوات شێخ جەناب: گۆڕان دۆڕاوە

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان وازی لە بزوتنەوەی گۆڕان هێناوە و ڕایگەیاندووە کە ئەو بزوتنەوەیە ماوەیەکی زۆرە دۆڕاوە و سەرکردایەتیی نەماوە.

ئاوات شێخ جەناب کە لە سەر پشکی گۆڕان پۆستەکەی لە کابینەی مەسرور بارزانیدا وەرگرتووە، وازهێنانی لەو بزوتنەوەیە ڕاگەیاندووە.

ئاماژە بەوەشکردووە کە بزوتنەوەی گۆڕان ماوەی زیاتر لە ساڵێکە دۆڕاوە و سەرکردایەتیی نییە.