ئاوات شێخ جەناب: مووچەمان پێنادرێت بڕۆن لە بەغدا پرسیار بکەن

وەزیری دارایی کابینەکەی سەرۆک وەزیرانی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان بە ڕاشکاوانە دانی بە شکستدا نا و وتی کە حکومەتی هەرێم مووچەی پێنادرێت و دەبێت لێرە بە دوا پرسیار لە وەزارەتی دارایی عێراق بکەن.

ئاوات شێخ جەناب وتی کە شاندی حکومەتی هەرێم، بەردەوامە لە دانوستانەکانی لە گەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق بۆ گەیشتن بە چارەسەری ناکۆکییەکانی ڕێکەوتنی نەوت – بودجە.

ئەمەش لە کاتێکدا کە لە پاش واژۆکردنی ئەو ڕێکەوتنە لە گەڵ بەغدا، مەسرور بارزانی تەواوی هەوڵەکانی خستبووەگەڕ کە وەک دەسکەوتێکی کابینەکەی بە خەڵکی بفرۆشێت و بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش کراوە و بەردەوامیش دەبێت.

بەڵام وەزیری دارایی کابینەکەی سەرۆک وەزیرانی خۆڕاگر دانی بە شکستی حکومەت لە دابەشکردنی مووچەدا نا و وتی کە لێرە بەدوا دەبێت پرسیاری مووچە لە وەزارەتی دارایی عێراق بکەن.