ئاوات شێخ جەنابیش لۆ مارێ

لێدوانەکەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق وەک بزمارێک لە یابوتەکەی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و کۆتایی بە ڕاژە و ئیش و مووچە دابەشکردنی هەموویان هێنا.

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە کە مووچە ڕاستەوخۆ دەنێردرێت، بە ئەلیکترۆنی دەبێت، گەرەنتی کراوە و لە لایەن بەغداوە سەرپەرشتی دەکرێت.

کە واتە وەزیری دارایی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بە خۆی و ستافەکەیەوە لێرە بە دوا ئیشێکی ئەوتۆیان نامێنێت، تەنانەت ئەو لێدوان و موزایەدە و لیستی مووچەش لای ئەوان نامێنێت کە بە درێژایی مانگێک تەنیا ئەوەیان دەکرد.

بزانن ئەم دەسەڵاتە کوردییە گەیشتە کوێ؟

هاووڵاتی کورد شانازی دەکات و خۆشحاڵە کە ژنێکی عەرەب وەک وەزیری دارایی عێراق مووچەی بۆ بنێرێت بەڵام تەنیا و تەنیا ئەمانەی کوردستان لە سەر حوکمی دەسەڵات نەبن.