یەکێتی: کەمال ناکەرکوکی هەڵاتووە و خائینە

یەکێتی بە فەرمی وەڵامی جموجوڵەکانی کەمال ناکەرکویی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک دایەوە.

کاکە رەش سدیق بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە کە کەمال کەرکوکی (ناکەرکوکی) هەر هاوپەیمانییەکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕەتکردووەتەوە و ئێمەی بە خیانەت لە ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر تۆمەتبار کردووە.

ناوبراو وتی کە ئەو بەرپرسەی پارتی لەبیری کردووە کە خۆی هەڵاتووە و خائینە.

کاکە رەش سدیق وتی کە کەمال کەرکوکی (ناکەرکوکی) لە گەڵ جبوری و حەلبوسی و عەرەبەکان لە دژی کورد و کەرکوک دەستی تێکەڵ کردووە و ئەمەش دژایەتی ئاشکرای کوردە لەم شارە.