یەکێتی چی لە فۆئاد حوسێن دەکات؟

پلانێکی یەکێتی لە دژی وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرا بووە و بەنیازە لە ڕێگەی فراکسیۆنەکەیەوە لە بەغدا بۆ لێپرسینەوە بانگهێشتی پەرلەمانی بکات.

بڕیارە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە پشکی پارتی بانگهێشتی پەرلەمان بکات.

بڕیارەکەی یەکێتی پەیوەندی بە بۆردومانەکانی سنوری سلێمانی لە لایەن تورکیاوە هەیە و یەکێتی بەگومانە لە ڕێکەوتنی پارتی و ئەنکەرە و ڕەخنەی جیدیشی لە بێ هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەیە.