یەکێتی پشتی پارتی لە یاسای نەوت و غازدا دەشکێنێت

یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە یاسای نەوت و غاز دڵنیایی داوەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق کە لە پەرلەمان کێشە بۆ پەسەندکردنی درووست ناکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی ئاشکرایکردووە کە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی ئەم حیزبە دڵنیایی بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوە کە هەموو ئامادەکارییەک دەکەن بۆ تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز و پەسەندکردنی.

سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە یەکێتی پێی وایە یاسای نەوت و غاز بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان گرنگە، بەو پێیەی زۆربەی سامانی سرووشتی لە نەوت و غاز دەکەوێتە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئەم حیزبە و بەم بۆنەوە هەوڵ دەدات بە زوویی یاساکە پەسەند بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پارتی دژی یاسای نەوت و غازە و پێی وایە کە بۆ فشاری زیاترە لە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و سامانە سرووشتییەکان لە دەستی حکومەتەکەی بارزانی دەردێنێت.