یەکێتی: پارتی کەرکوک بە دەردی قودس دەبات

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند کە پارتی کەرکوکی بە دەردی قودس بردووە و دەیەوێت وەک عەرەبە فەڵەستینییەکان خاکەکەی بە تەواوی بە جێ بهێڵێت و لە دوورەوە بە چەپڵە بیپارێزێت.

ڕەوەند مەلا مەحمود وتی کە پارتی کەرکوکی بە داگیرکراو ناو بردووە و دەڵێت ناچینە خاکێک کە داگیر کراوە و دەبێت بارەگاکانمان وەربگرینەوە، بەڵام ئەی موسڵ و شەنگال و ناوچەکانی دیکەش داگیرنەکراوە کە لەوێ شەڕی پۆستەکان دەکات.

ناوبراو وتی کە پارتی دەیەوێت بە هەر شێوازێک کەرکوک تووشی کێشە بکات لە بەر ئەوەی کە پێگەیەکی لای خەڵکی ئەم شارە نییە و دەزانێت کە خەڵکی کەرکوک چۆنن بەرامبەر بەم حیزبە و لە ڕابردووشدا چۆن بوون.