یەکێتی: پارتی ژیر نابێت و لە سەر سیاسەتی چەوتی خۆی بەردەوامە
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئەو هێزەی بەرپرسە لە خیانەتی 31 ی ئاب، لە جیاتی دەرس وەرگرتن لە ڕووداوەکانی مێژوو، لە سەر هەمان سیاسەتی چەوت بەردەوامە.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاندووە کە پارتی بە هەمان نەفەسی تەسکی بەرژەوەندیخوازییەوە ئاگری ناکۆکی و ناپاکی خۆش دەکات.
لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە کە ئەم خیانەتە وەک زۆر ناپاکی تری مێژووی پارتی لە یادەوەری میلەتەکەماندا پەڵەیەکی ڕەشی قەترانییە و بە سەدان پاکانەی خیتابی ئیعلامی و کتێبی ناڕاست و گێڕانەوەی چەواشەکاری ڕووداوەکان ناسڕێتەوە.