یەکێتی: پارتی خەڵکی کەرکوکی تووشی قەیران کردووە
مەڵبەندی ڕێکخستنی دووی یەکێتی لە کەرکوک ڕاییگەیاندووە کە پارتی تا دوێنێ بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە بە شکۆ و ئاڵای کوردستانەوە دەگەڕێتەوە کەرکوک، کەچی ئێستا ناتوانێت بەرگری لە بەیانییەکەی خۆشی بکات.
ژمارەیەک لە عەرەب و تورکمانەکانی کەرکوک دژی ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی و گەڕانەوەی ئەم حیزبە بۆ کەرکوک، ڕێگەی کەرکوک – هەولێریان داخستووە.
یەکێتی ڕایگەیاندووە کە ئەو لایەنانەی ئێستا ڕێگەی سەرەکی کەرکوک – هەولێریان داخستووە، دۆستەکانی پارتین، هەندێک لەوان لە هەولێر دانیشتوون و هەندێکی دیکەش لە بەغدا هاوپەیمانی پرۆسەی سیاسی ئەوانن.