یەکێتی هەنگاوێکی نوێ دەنێت بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەران
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و شایستە دارایییەكان ئەركە لەسەرمان.
ڕاشیگەیاند: ئەوەی لە بەرژەوەندیی مووچەخۆران و خەڵكدا بێت ئێمە ئەوەدەكەین، ئەو دۆخەی لە ئارادایە پێویستە كۆتایی پێبێت، چونكە بەرگەگرتنی ئەو دۆخە لە توانای خەڵكدا نەماوە.
وتیشی: ئەوەی لە چوارچێوەی یاسادا رێگەی پێدرابێت و بە یاسا دەستكراوەبن بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و مووچەخۆرانی سلێمانی و زامنكردنی مافی مووچەخۆران، ئەو رێگایە دەگرنەبەر.