یەکێتی: مەسرور بارزانی نابێتەوە بە سەرۆکی حکومەتی هەرێم

یەکێتی مەرجێکی قورسی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە و ئەویش ڕەتکردنەوەی مەسرور بارزاییە وەک سەرۆکی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوەندی بڕیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هاوکات لە گەڵ هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێم بۆ دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کوردستان، یەکێتی جەخت لە سەر ڕەتکردنەوەی مەسرور بارزانی دەکاتەوە وەک سەرۆکی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم.

سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە یەکێتی پێی وایە مەسرور بارزانی تێکدەری پەیوەندییەکانی لە گەڵ پارتی بووە و لە خولی سەرۆکایەتی ناوبراودا دۆخی هەرێمی کوردستان لە هەموو ڕوویەکەوە تێکچووە.

یەکێتی ڕایگەیاندووە کە پارتی دەبێت کەسێکی دیکە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەت لە پاش هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێم دەستنیشان بکات، بە پێچەوانەی ئەمەش ڕەزامەندیی لە سەر وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان نابێت.