یەکێتی مەحمود سەنگاویی چەککرد

بە بڕیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، فەوجێکی هێزی پێشمەرگە کە لە ژێر دەسەڵاتی مەحمود سەنگاوی ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حیزبەدا بووە، لێی وەرگیرایەوە و دەخرێتە سەر لیوای 731 ی هێزەکانی 70 ی یەکێتی.

فەوجەکەی مەحمود سەنگاوی نزیکەی 700 پێشمەرگە بووە و لەو کاتەی ناوبراو بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگە و بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیان بووە، لای بووە و لە ڕووی میلاکەوە سەر بە یەکەی 70 بوون.

فەوجەکەی مەحمود سەنگاوی هیچ پەیوەندییەکی بە ناوبراوەوە نامێنێت و لە نزیک ناوچەی پەلکانە و بەلەگە جێگیر دەکرێن.