یەکێتی مێزەکە بەسەر پارتی دا قڵپ دەکاتەوە
محەمەد بەیاتى، بەرپرسى رێکخستنەکانى باکوورى رێکخراوى بەدر، بە تۆڕى هەواڵى عێراقى رایگەیاندووە، فراکسیۆنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک کورسى پێویستى بۆ پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی کەرکوک کۆکردووەتەوە.
گوتیشى، ژمارەیەک ئەندامى پێکهاتەى عەرەبى چوونەتە پاڵ یەکێتی و 10 کورسى ئەنجوومەنى مسۆگەرکردووە، لە چەند رۆژى کەمى داهاتووشدا یەکێتى بەشێوەیەکى تاکلایەنە حکومەتى خۆجێى کەرکوک رادەگەیەنێت.