یەکێتی مامۆستایان: پشتگیری تەواوی مامۆستایان دەکەین

یەکێتی مامۆستایان لەبارەی دواکەوتنی مووچە و بایکۆتی پرۆسەی خوێندن هەڵوێستی راگەیاند.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند” هەموو ساڵێک دواکەوتنی مووچە بووەتە نەریتێک لە کوردستان هۆکارە سەرەکییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.”

وتیشی” جێی باوەڕ نییە هەموو جارێک هەڵە لە لیستی مووچەدا هەبێت، حکومەتی عێراقیش حەقی خۆیەتی لەسەر پشک مووچە دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان.”

لەبارەی بایکۆت کردنی پرۆسەی خوێندنەوە ئەوەشی راگەیاند” کە پشتگیری تەواوی مامۆستایان دەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی خۆیان و پاڵپشتی هەموو هەوڵێک دەکەین کە لە کۆتایدا ببێتە هۆی دەستەبەرکردنی مافەکانمان.”