یەکێتی لە کەرکوکەوە دژایەتی تورکیای ڕاگەیاند

یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە قبووڵکردنی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک مەرجدارە و دەبێت پرۆسەکە تەنیا لە نێوان هەر دوو پێکهاتەی کورد و عەرەبدا بێت.

سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ ماوەی دوو ساڵ لە نێوان پێکهاتەکان مەرجدارە و تەنیا بۆ کورد و عەرەب دەبێت و تورکمانەکان بە دوو کورسییەوە مافی وەهایان نییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تورکیا داوای بەشداربوونی پێکهاتەی تورکمان لە پێشنیاری ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکوکی کردووە.

پێشتر ئەندامێکی کوتلەی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاندبوو کە حیزبەکەی بە پێشنیاری ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە نێوان پێکهاتەکاندا ڕازی بووە.