یەکێتی سەرۆکایەتی هەرێم بە نادەستووری ناو دەبات

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم نادەستوورییە.

بڵێسە جەبار فەرمان ڕایگەیاندووە کە پارتی هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بووە و زۆربەی حزبەکان لە گەڵ ئەوەدا بوون کە لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت.

ڕاشیگەیاندووە کە دواخستنی هەڵبژاردنەکانی خولەکانی ڕابردوو بە کۆدەنگی لایەنە سیاسییەکان بووە بەڵام ئەمجارە پارتی تاکلایانە بووە هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردنەکان.