یەکێتی تەوتین ئاوا ناکرێ / دكتۆر رعد رفعه
یەکەم : لایەنی پەیوەندیدار بەتەوتینی مووچە بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، وەزیری دارایی عێڕاقە نەک پارێزگاری بانکی ناوەندی.
دووەم : ناوەرۆکی نوسراوەکە بێ سەروبەری پێوەدیارە بەوەی دەڵێ دادگای فیدڕاڵی بڕیارەکەی ئاراستەی ئێمە کردوە، ئەوەش راست نیە.
سێیەم : نوسراوەکە بەواژۆی جێگری پارێزگارە کەدەبوایە بەواژۆی خودی پارێزگار بوایە.
بەڵام ئەگەر پارێزگار بەنوسراوی فەرمی ئەو دەسەڵاتەی دابێتە جێگرەکەی ئاساییە.
چوارەم : نوسراوەکە لەسێ دێردا، سێ هەڵەی زمانەوانی زەقی تێدایە کەناشرینە بۆ پارێزگایەک پریەتی لەزمانناس وپڕۆفسۆری عەرەبی کەدەبوایە راوێژیان پێ بکردبان.
شایانی باسکردنە، پێش نوسراوەکەی جێگری پارێزگار، زۆر بەووردی بەتیمی تەوتینی یەکێتیمان راگەیاندبوو نوسراوەکە ئاراستەی کێ بکرێ و ناوەڕۆکەکەشی چۆن بنوسرێت.