یەکێتی تۆڵەی لە پارتی کردەوە

سەنگەرگواستنەوە بووەتە دیاردەیەک لە هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە نێوان ئەندامان و لایەنگرانی پارتی و یەکێتیدا دەبینرێت.

پاش ئەوەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا میدیاکانی پارتی ڕایانگەیاند ژمارەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە سنوری لقی 9 ی پارتی پەیوەندییان بە ڕیزەکانی ئەم حیزبەوە کردووە، ئەمڕۆ ئاشکرا بوو کە یەکێتی یەکێک لە کادیرە دیارەکانی پارتیی لە کەرکوک هێناوەتە ڕیزەکانی خۆی.

کاوێز مەلا پەروێز کە بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە کەرکوک بووە، پاش قبووڵکردنی دەست لە کار کێشانەوەی، پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە کردووە.