یەکێتی بە توندی هێرش دەکاتە سەر ڕیفراندۆمەکەی مەسعود بارزانی

ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ساڵیادی ڕیفراندۆمەکەی مەسعود بارزانی ڕایگەیاندووە کە ڕیفراندۆم لە ئامانجی نەتەوەییەوە سەری کێشا بۆ ناکۆکی و ئاکامەکەشی پاشەکشێ و گەمارۆدانی سیاسی کوردستان بوو.

ماڵپەڕی PUKMEDIA لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە بەداخەوە لە سەرەتاوە بە شێوەیەکی باش ئیدارەی هەلومەرجی دوای ڕیفراندۆم نەدرا، چونکە لە دوای ڕیفراندۆم گوشارەکانی سەر کوردستان لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە زیاتر کرا و ئەمانەش پێویستی بە یەکڕیزی زیاتر و تەعبیری هاوبەش و گرتنەبەری ڕێگری سیاسەت و ساڕێژکردنی برینەکانی دوای سەرنەکەوتنی ڕیفراندۆم هەبوو.

ماڵپەڕەکە ڕایگەیاندووە کە ئاکامی ڕیفراندۆم بووە هۆی پاشەکشێ و گەمارۆدانی سیاسی کوردستان.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هێشتا زووە مێژوو دوا قسەی خۆی لە سەر ڕیفراندۆم و ئەنجامەکەی بکات.