یەکێتیی هەوڵدەدات بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە دادگەرانە کار بکات
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لەدیدارەکەدا هەردوولا دۆخی هەرێمی کوردستانیان لە پاش هەڵبژاردن و میکانیزمەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ کرد.
قوباد تاڵەبانی ڕوونیکردەوە، یەکێتی دیدگایەکی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت و کراوەشە بەڕووی هەموو ئەوانەی لەو دیدگایەوە نزیکن لە پرۆسەکەدا.
هەروەها لە دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەلەکردن لەو پرۆسەیە و پێشگرتن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراوی ناوچەیی و هەرێمایەتی.
قوباد تاڵەبانی جەختیشی کردەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵدەدات بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی بەرپرسیار لەبەردەم خەڵکی کوردستان کە دادگەرانە و بە شێوازێکی هاوسەنگ لەسەر بنەمای هاوبەشی ڕاستەقینە کار بکات.