یەکگرتوو: بەهیچ جۆرێك نابێت بە پاساوی جیاواز چیتر ستەم لە موچەخۆرانی هەرێم بكریت

وتەبێژی فەرمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەی فەرمانبەران هەڵوێستی لایەنەکەی راگەیاند.

خەلیل ئیبراهیم، وتەبێژی فەرمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: ئێمە وەكو یەكگرتوو لە ریگەی پەرلەمانتارانمانەوە لە بەغداد بەردەوامین لەسەر هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی هاتوونەتە بەردەم ناردنی موچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 .

وتیشی” بەهیچ جۆرێك نابێت بە پاساوی جیاواز چیتر ستەم لە موچەخۆرانی هەرێم بكریت، چونكە هەر ساڵە بە بیانوویەك چەند موچەیەكی فەرمانبەران دەخورێت و نادرێت.”

دەشڵێت: “ئێمەوە وەك هیزێكی ئۆپۆزسیۆن بەرپرسانە بەردەوام دەبین لە داكۆكیكردن لەمافی خەڵك و موچەخۆران و جاریكی تر داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین كە بەجدی كێشەكانی خۆی لەگەل حكومەتی عێراق چارەسەر بكات و چیتر یاری بە قوت و ژیانی هاوڵاتیانەوە نەكرێت.”