یەکگرتووی ئیسلامی: حکومەتی هەرێم خەڵک برسی دەکات

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە پێویستە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم کۆتایی بە سیاسەتی برسیکردنی خەڵک بێنێت.

یەکگرتووی ئیسلامی حکومەتە شکستخواردووەکەی مەسرور بارزانیی بە برسیکردنی خەڵک و بێباکی لە بەرامبەر مووچەخۆران تۆمەتبار کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە حکومەتە کاربەڕێکەرەکە دەبێت وەڵامی داوا ڕەواکانی مامۆستایان بداتەوە.