یەکگرتووی ئیسلامی حکومەتی هەرێم بە مووچەبڕ ناو دەبات

وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە ماوەی حەوت ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بیانووی جۆربەجۆر مووچەی مووچەخۆران دەبڕێت.

خەلیل ئیبراهیم ڕایگەیاند کە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە گەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە داواکارییەکی پێشکەش کردووە کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ڕێگەی حکومەتی بەغداوە ڕاستەوخۆ دابەش بکرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە حەوت ساڵە حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە مووچە بڕینی فەرمانبەران و مووچەخۆران.

پارتی دیمۆکراتی کوردستان دژی ئەوەیە کە مووچەخۆرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە مووچەکەیان وەربگرن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە زۆربەی پلە باڵاکانی پارتی لە بەغدا لە لایەن حکومەتی عێراقەوە مووچە وەردەگرن.