یاداشتی یەکێتی لەبارەی تەوتینی مووچەوە رادەستی بانکی ناوەندی کرا
نووسراوی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، یاداشت و واژووی چوار فراکسیۆنی کوردستانی و 138 سەرۆکی فراکسیۆنی عێراقی درایە پارێزگاری بانکی ناوەندی.
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەو نووسراو و واژوویانە پشتیوانی داوای فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ تەوتین لە رێگای بانکە فیدراڵییە حکومییەکانەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردبوو، سەبارەت بە تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، شاندێکی یەکێتی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە.