گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک قەدەغەیە

عەرەب و تورکمانی کەرکوک ڕایانگەیاندووە کە ڕێگە بە گەڕانەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ ئەم شارە نادەن.

ژمارەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی لایەنە سیاسییەکانی عەرەب و تورکمان وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر ئەگەری گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک، ڕێگای سەرەکی کەرکوک – هەولێر یان داخستووە.

پاش هەڵهاتنی پارتی لە 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 تا ئێستا بارەگاکانی لە کەرکوک چۆڵ بووە و سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری پێدانەوەی بارەگاکانی بە پارتی دەرکردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەندێک لەو لایەنانەی کە دژی پارتین بۆ گەڕانەوەی بۆ کەرکوک، لە هەولێر بارەگایان هەیە و ڕۆژانە دەستیان لە دەستی پارتییەکان تێکەڵ کردووە.

سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێش لە پەرلەمانی عێراق ئەمەی بە سیناریۆ ناو بردووە.

سروە عەبدولواحید ڕایگەیاندوو کە ئەو کێشە درووستکراوانە سیناریۆی پارتی و دۆستەکانی بەغدایە.

پارتی ناڕەزایانی عەرەب و تورکمانی کەرکوکی بە حەشدی شەعبی ناو بردووە.