گەندەڵییەکی گەورەی حکومەتە کەمتەرخەمەکە

لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ حکومەتی هەرێمی کوردستان گەندەڵییەکی گەورەی کردووە. ڕۆژانە ڕێژەیەکی زۆر نەوت دەفرۆشرێت بە بێ ئەوەی کەس بزانێت پارەکەی چەندە و چۆن خەرج دەکرێت.

 

تێکڕای بەرهەمی گشتی کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ماوەی چارەکی سێهەمی 2023 بە ڕێژەی 32 هەزار و 28 بەرمیلی ڕۆژانە بووە. ئەم ڕێژەیە لە چارەکی سێهەمی ساڵی 2022 بە ڕێژەی 30 هەزار و 58 بەرمیل بووە، واتە ڕێژەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگەکە هەزار و 970 بەرمیل زیادی کردووە.

بە تێکڕا لە ماوەی یەکی کانوونی دووەمی 2023 تا 30 ی ئەیلولی 2023 بەرهەمی نەوتی کێڵگەکە 26 هەزار و 862 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە.

هەموو فرۆشتنێکی نەوتی بەرهەمهێنراو لە ماوەی چارەکی سێهەمی 2023 بۆ بازاڕی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بووە و هەر بەرمیلێک بە نزیکەی 39 دۆلار فرۆشراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بودجەی عێراق دەبێت ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات تا بتوانێت شایستە داراییەکانی هەرێم بە بەشە بودجە و مووچەی مووچەخۆرانەوە وەربگرێت. بەڵام حکومەتی هەرێم نەوتەکەی ڕادەست ناکات و داوای بودجەش لە بەغدا دەکات.

حکومەت نە نەوتەکەی ڕادەستکردووە و نە داهاتی ئەو نەوتەش ئاشکرا دەکات کە بۆ نموونە لە کێڵگەی نەوتی سەنگەسەر فرۆشراوە، نە مووچەی مووچەخۆرانیش دابەش دەکات.