گۆڕان یەکێکی پێویستە خۆی بگۆڕێت

بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام دان بە شکستی خۆیان و بزوتنەوەکەیاندا دەنێن و دەڵێن کە ئەو بانگەشەیەی کردووەیەتی و ئەوەی وەک سیاسەت جێبەجێی کردووە، دوو بابەتی تەواو پێچەوانەوەیە.

چۆمان محەممەد ڕێکخەری ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە کە ئەم بزوتنەوەیە توانای بڕیاردانی کاریگەر و درووستی نەماوە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕابردوودا بڕیارێکی هەڵەی داوە کە کەوتە داوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و دەبوایە وەک یەکەم هێز ڕێزی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق بگرێت.

ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی گۆڕان وتی کە دەبێت ئەم بزوتنەوەیە لە حکومەتێکدا درێژە بە مانەوە نەدات کە بووەتە حکومەتێکی کاربەڕێکەر.

چۆمان محەممەد بە پێویستی زانیوە کە بزوتنەوەی گۆڕان داوای لێبوردن لە دەنگدەران و خەڵکی کوردستان بکات.

ناوبراو وتی کە گۆڕان ئیرادەی گۆڕانکاریی لە دەست داوە و توانای بڕیاردانی بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان نەماوە.