گۆڕان: هیچ هێزێکی سیاسی هەرێم لە لایەن خەڵکەوە پشتیوانی ناکرێت

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە کە حکومڕانی پارتی و یەکێتی هۆکاری دواکەوتنی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەین.

دلێر عەبدولخالەق ڕایگەیاند کە لە ئێستادا هیچ هێزێکی سیاسی هەرێم نییە کە نوێنەرایەتی شەقام و دەنگی خەڵک بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد کە بە هۆی پارتی و یەکێتییەوە خەڵکی هەرێمی کوردستان دواکەوتوون.

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە هیچ هێزێکی سیاسی نییە کە پشتیوانی داواکارییەکانی خەڵک بکات.