گۆڕان لە وەڵامی پارتی: بەشداری كابینەی دەیەم ناكەین
ئەمڕۆ وەفدی پارتی لە شاری سلێمانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیان كرد, بەمەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بە وتەی دلێر عەبدولخالق وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان: وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان بەوەفدی پارتیان ڕاگەیاندووه بەشداری کابینەی دەیەمی حکومەتى هەرێمی كوردستان ناکەن.
گۆڕان بە کەم بوونەوەی کورسییەکانی لە ١٢ کورسییەوە لە خولی پێنجەم بۆ ١ کورسی لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دۆڕاوی سەرەکیی هەڵبژاردنەکان بوو.