گۆڕان دەیەوێت بە پرۆژەی ئاشتەوایی شکستەکانی قەرەبوو بکاتەوە
گوڵستان سەعید ڕایگەیاند کە هەوڵی ئاشتەوایی ڕیزەکانی گۆڕان و ئاشتکردنەوەی هەموو ئەو ناڕازییانە دراوە کە لە بزوتنەوەی گۆڕان یان لە هەر بڕیار و هەڵوێستێکی سیاسی بزوتنەوەکە نیگەرانن.
ناوبراو وتی کە ئەو ئاشتەواییە کە بانگەشەی بۆ کراوە، لێژنەی بۆ دانراوە و لە کارەکانی بەردەوامە و لە چەند هەفتەی داهاتووش ئەنجامەکەی دەبینرێت و مزگێنی بەخش دەبێت.
بزوتنەوەی گۆڕان لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021 تەنانەت یەک کورسیی بە دەست نەهێنا و پێشبینی دەکرێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیش ئەو شکستە درێژەی هەبێت./.