گۆڕان تاپڕێکی نییە و داوای یەکخستنی هێزی پێشمەرگە دەکات
ڕزگار حەمە نەگڕەیی کە بڕیاردەری لێژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بووە، ڕایگەیاندووە کە پارتی و یەکێتی ڕێگرن لە یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و دۆخی ناوخۆیی وەزارەتی پێشمەرگە باش نییە و دەستێوەردانی حیزبی ئەم وەزارەتەی لاواز کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە خواستی بزوتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانان یەکخستنی هێزی پێشمەرگەیە.
ئەو ئەندامەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا نەکرێت ئەنجامێکی باشی نابێت و مەترسییەکی گەورەیە و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان دەبڕدرێت.