گۆڕان بە فەرمی دۆڕانی ڕاگەیاند

بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە بەشداری ئەم بزوتنەوەیە لە حکومەتە شکستخواردووەکەی هەرێمی کوردستان هەڵە بووە.

کاردۆ محەمەد ڕێکخەری ژووری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە کە ئەم بزوتنەوەیە بەشداری لە حکومەتی ئەزمووندا کرد بەڵام شکستی هێنا.

ئاماژەی بەوەشداوە کە لە ئێستادا بنکەی جەماوەری بزوتنەوەی گۆڕان داوای کشانەوە لە حکومەت و بوون بە ئۆپۆزسیۆن دەکەن.