گۆڕان بە ئەمری پارتی نایەوێت هاوپەیمانی لە گەڵ یەکێتی بکات

یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە فەرمی داوای لە بزوتنەوەی گۆڕان کردووە کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک هاوپەیمانی لە گەڵ ئەم حیزبەدا بکات.

گۆڕان بۆ وەڵامدانەوەی یەکێتی، چاوی لە بەرژەوەندییەکانیە لە گەڵ پارتی و داواکەی ڕەتکردووەتەوە.

بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان پاساوی ئەوەیان هێناوەتەوە کە ئەوان لە گەڵ یەکڕیزی و یەک لیستی لایەنە کوردییەکانن لە کەرکوک و نایانەوێت بە تەنیا لە گەڵ لایەنێکدا ببنە هاوپەیمان.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دەنگی گۆڕان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشە لە سەرەکان بە تەواوی دابەزیوە و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بە تەواوی پێگەی بزوتنەوەکە دەردەخاتەوە کە چەندە هاوپەیمانی لە گەڵ پارتی و کێشە ناوخۆییەکان کاریگەریی لە سەر دەنگەکانی داناوە.